٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دابەشكردنی كۆمەك و هاوكارییەكان بۆ پەنابەرانی ئێزدی و مەسیحییەكانی شنگال بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-kdp.info- یارمەتی و هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەرانی مەسیحی و ئێزدیی شنگال لە شارەكانی دهۆك و شەقڵاوە و ناحیەی شیلادزێ و ئامێدی بەردەوامیی هەیە و لەو چوارچێوەیەیشدا دوو هەزار خێزان لە دابەشكردنی كۆمەك و هاوكارییەكان سوودمەند بوون.

رۆژی 13/8/2014 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا بۆ گەیاندنی كۆمەك و هاوكارییەكان بۆ پەنابەرانی شنگال لە شارەكانی دهۆك و شەقڵاوە و شیلادزێ و ئامێدی, بە شێوەیەكی بەردەوام لە رێگەی تیمەكانییەوە شەو و رۆژ سەرقاڵی دابەشكردنی كۆمەك و خۆراك و پێداویستییە جۆراوجۆرەكانی دیكەن, ئەمڕۆیش لە پارێزگای دهۆك بە شێوەیەكی بەردەوام شەربەت و كێك لە سحێلا لەگەڵ خواردنی گەرم دابەش دەكرێت, كە بۆ پەنابەرانی كەمپەكانی خانكێ و شاریا و كەنداڵا و لالش و باتێل دروست دەكرێت.

لەلایەكی دیكەوە و هەر لە درێژەی دابەشكردنی پێداویستییەكاندا, دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێگەی تیمەكانییەوە 1500 كارتۆن خۆراكیان بەسەر 1500 خێزانی ئاوارەی مەسیحی و ئێزدیی شنگال لە ناحیەی سەرسەنگ و ئامێدی و دەوروبەریدا دابەش كرد, هاوكات لە ناحیەی شیلادزێیش خۆراك و پێداویستییان بەسەر 50 خێزانی تازەئاوارەبوودا دابەش كرد.

 هەر لە درێژەی دابەشكردنی خۆراك و پێداویستییەكاندا بۆ پەنابەرانی شنگال, لە شارۆچكەی شەقڵاوە 600 خێزان سوودمەند بوون, هاوكارییەكەیش لەلایەن رێكخراوی خۆراكی جیهانییەوە ئامادە دەكرێت, كە كارتۆنێكی 72 كیلۆگرامییە و لە ئارد و برنج و رۆن و شەكر و خوێ و ئاوی تەماتە و شەعرییە و معەلەبات و... هتد پێك هاتووە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار