هێشتا گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت دەستی پێ نەكردووە

بەغدا-تایبەت KDP.INFO- دوای ئەوەی (حەیدەر عەبادی) لەلایەن سەرۆككۆماری عێراقەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق راسپێردرا، لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە كە بۆ پێكهێنانی حكوومەت دەستی بە گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكاندا كردووە. ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری كوردیش دەڵێت، ئاگادار نین گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێوە دەستی پێ كردبێت.
ئەندامی شاندی دانوستانكاری كوردی (یاسین حەسەن) بە kdp.info-ی راگەیاند، تاوەكو ئێستا شاندی ئەوان گفتوگۆی لەگەڵ هیچ لایەنێكدا نەكردووە لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێوە و ئاگاداریش نەكراونەتەوە بۆ ئەم مەبەستە.
(یاسین) گوتیشی، "بڕوا ناكەم هیچ شاندێكی نوێ دروست بكرێت و چاوەڕوان دەكرێت هەمان شاندی پێشوو گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكاندا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ بكات".
بڵند ئیبراهیم




