٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانیی نیشتمانی هۆشداری دەدات.. (مالیكی) بە نهێنی پڕۆژەیاسای دادگەی فیدراڵیی هەڵوەشاندووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بەپێی نووسراوێك كە لە ئاژانسە عێراقییەكان بڵاو كراوەتەوە، (نووری مالیكی) بڕیاری داوە بە كشاندنەوەی پڕۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی لە پەرلەمان. سەرچاوەیەكیش دەڵێت، ئامانج لەم كردارەی (مالیكی)، دوورخستنەوەی (حەیدەر عەبادی)ـیە بەپێی دەسەڵاتەكانی دادگەی فیدراڵی.

سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق(نووری مالیكی)، پڕۆژەیاسای دادگەی فیدراڵیی عێراق لە پەرلەمان دەكشێنێتەوە و دەیەوێت پڕۆژەیاسایەكی دیكە ئامادە بكات و بینێرێتەوە پەرلەمان. سەرچاوەیەك لە بەغدا بۆ KDP.infoگوتی، ئامانج لەو كردارە ئەوەیە، لە ڕێگەی گۆڕانكاری لە بڕگەكانی دادگەی فیدراڵییەوە ڕێگری لە بەربژێركردنەوەی (مالیكی) بكرێت، بە شێوەیەك دایبڕێژێتەوە لە جیاتی گەورەترین كوتلە ناوی گەورەترین لیست بهێنرێت بۆ دیاریكردنی سەرۆكوەزیران.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق(ئەشواق جاف) بۆ KDP.infoگوتی، "(مالیكی) دەستی داوەتە كۆمەڵێك هەنگاوی نادەستووری بۆ مانەوەی خۆی، بەڵام دواجار ناتوانێت دژایەتیی سیستەمی سیاسیی عێراق بكات و هەر هەوڵێك بۆ گۆڕینی دەستوور و بڕگەكانی دادگەی فیدراڵی لە بەرژەوەندیی خۆی، سەر ناگرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار