کۆمکاری عەرەبی، تاوانی داعش دژ بە مەسیحی و ئێزدییەکان ڕیسوا دەکات

هەولێر-KDP.INFO- ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی(نەبیل عەرەبی)، ڕێکخراوی داعش بە ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەرانبەر بە مەسیحی و ئێزدییەکان، تۆمەتبار دەکات و داوا دەکات بدرێنە دادگا.
لە بەیاننامەیەکیدا، (نەبیل عەرەبی) زیاتر دەڵێ، "ئەو تاوانە تیرۆریستییە پلان بۆ داڕێژراوەی ڕێکخراوی داعشی تیرۆریستی، دژ بە مرۆڤایەتییە و نابێ چاوپۆشی لێ بکرێ.. پێویستیشە ئەنجامدەرانی ڕادەستی دادگا بکرێن."
ئەو ئاماژەیشی بەو کوشت و بڕ و ئاوارەبوونەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە(داعش) دا کە بە رانبەر بە مەسیحی و ئێزدییەکان پێڕۆی کردووە و بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ناوی برد.
سەرکەوت حەسەن




