خواردن و پێداویستیی مانگێك بۆ پەنابەران لە زاخۆ و ئاكرێ و سۆران و دێرەلووك دابین دەكرێت
__2014_08_11_h18m38s37__LB.jpg)
زاخۆ-kdp.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارۆچكەی زاخۆ و ئاكرێ و شارەدێی دێرەلووك و سۆران خواردن و پێداویستی بەسەر زیاتر 5000 ئاوارەی شنگال و ئێزدی و مەسیحیدا دابەش دەكات و هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێت هەتاوەكو سەرجەم خێزانە پەنابەرەكان سوودمەند دەبن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا بۆ گەیاندنی كۆمەك و هاوكارییەكان بۆ پەنابەرانی شنگال لە ناحیەی دێرەلووك لە پارێزگای دهۆك هاوكاریی گەیاندە 256 خێزانی ئاوارەی مەسیحی و ئێزدییەكانی ناوچەكانی پارێزگای مووسڵ و شنگال و حەمدانییە, ئەم هاوكارییەیش بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی بەڕێوە چووە و خواردنی یەك مانگی خێزانەكان ئامادە كراوە و بەسەریاندا دابەش كراوە.
لە لایەكی دیكەوە و بە مەبەستی گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری بۆ پەنابەرانی ناحیەی شیلادزێ, دەزگای خێرخوازیی بارزانی 220 كارتۆن خۆراكی بەسەر 220 خێزاندا كە لە شیلادزێ نیشتەجێن و لە خێزانە ئاوارەكانی ئێزدی و توركمان و مەسیحییەكان و تەلەعفەر پێك دێن، دابەش كرد.
هەر لە درێژەی هەڵمەتەكانیدا تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستان بە دابەشكردنی كارتۆنێك خۆراك كە بەشی مانگێكی خێزانێك دەكات بەسەر 300 خێزان لە شارۆچكەی سۆران و ئەم هاوكارییانەیش بەردەوام دەبن تاوەكو سەرجەم خێزانەكان سوودمەند دەبن.
هەروەها دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆنسووڵی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان 4 هەزار كارتۆن خواردن بۆ ئاوارەكانی شنگال لە زاخۆ دابین كرا و لە رێگەی تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دابەشی سەر پەنابەرانی شەنگال كرا.
هاوكات لە قەزای ئاكرێ و ناحیەكانی بجیل و دینارتە و گردەسێن, دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستا بە دابەشكردنی خواردن بەسەر 1500 خێزانی ئاوارەی شنگال و دەوروبەری مووسڵ كە زۆربەیان كوردی ئێزدی و شەبەك و مەسیحی بوون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
