ھاوپەیمانیی نیشتیمانی، حەیدەر عەبادی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری کرد

بەغدا-تایبەت بەKDP.INFO- لە کۆبوونەوەی لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیدا، (حەیدەر عەبادی) لە لیستی دەوڵەتی یاسا وەک کاندیدی فەرمیی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری کراوە.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەلان نورەددین) بە KDP.INFOی راگەیاند: "دوای ئەوەی لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی کاندیدی خۆی دیاری کرد، چاوەڕوان دەکرێت، ئەمڕۆ سەرۆککۆماری عێراق، (حەیدەر عەبادی) بۆ پۆستی سەرۆکوەیزران رابسپێریت.
پاش بەفەرمی ڕاسپاردنیشی، پێویستە سەرۆکوەزیران لە ماوەی مانگێکدا کابینەی نوێ پێشکەشی پەرلەمانی عێراق بکات.
بڵندئیبراھیم




