دادگەی فیدراڵ ڕەتی دەکاتەوە گەورەترین کوتلەی ناو نابێت

هەولێر KDP.INFO- دادگای فیدراڵیی عێراق، ئەو هەواڵەی کەناڵی ئاسمانیی عێراقی ڕەت دەکاتەوە کە لەسەر زاری ئەونەوە بڵاوی کردووەتەوە کە گوایە، دادگای فیدراڵ هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای وەک گەورەترین هاوپەیمان نا نابێت.
گوتەبێژ بە ناوی دادگای فیدڕاڵەوە(عەبدوسەتتار بەیرەقدار)، هاوکات بە تۆڕی ڕاگەیاندنی بی بی سیی ڕاگەیاندووە، "ئەوەی لەو کەناڵەدا بڵاو کراوەتەوە ڕاست نییە و ئێمە لەو لێدوانە بەرپرس نین."
(بەیرەقدار) ڕوونی کردەوە، "ئەوەی کە ئەم سەرلەبەیانییەدادگای فیدڕاڵ پێی هەستاوە، نامەیەکی فەرمیی دادگا بۆ سەرۆککۆماری عێراق نێردراوە و داوای لێ کراوە، پابەندی بڕیاری ژمارە 25-ی ساڵی 2010-ی دادگا بێت بۆ ناونانی گەورەترین لیست و ناوی لیستێکی دیاریکراویش نەبراوە."
دەرنگانی شەوی ڕابرد، کەناڵی ئاسمانیی عێراقییەی نیمچەفەرمی، هەواڵێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە، دادگای فیدراڵ جەختی کردووەتەوە لەوەی کە هاوپەیامنیی دەوڵەتی یاسا، گەورەترین لیستی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانە و مافی (مافی مالیکی)-یە بۆ جاری سێیەم ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران.
(مالیکی)-یش پیشتر گوتبووی کە پەنا بۆ دادگای دەبات و سکاڵای لە دژی سەرۆککۆمار(فواد مەعسووم) تۆمار دەکات، چونکە بە ئەنقەست دەستوور پێشێل دەکات و ئاکامی مەترسیداری دەبێت بۆ عێراق و وڵات دەخاتە دۆخی تاریکییەوە.
سەرکەوت حەسەن




