٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

(فوئاد مەعسووم) دوامۆڵەت دەداتە هاوپەیمانیی نیشتمانی.. (مالیكی) هێزێكی زۆر لە بەغدا بڵاوە پێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی گوتارەكەی دوێنێ شەوی (نووری مالیكی) دەكات و دەڵێت: "شپرزەییەكی زۆری پێوە دیار بوو، ئەو دەیەوێت بۆچوونی خۆی بسەپێنێت". ڕوونیشی دەكاتەوە كە، سەرۆككۆماری عێراق بۆ دیاریكردنی كاندید دوامۆڵەتی داوەتە هاوپەیمانیی نیشتمانی.

لەبارەی گوتارەكانی دوێنێ شەوی (نووری مالیكی)ـیەوە، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (ئەشواق جاف) بۆKDP.info  گوتی، "(مالیكی) جۆرێك لە شپرزەیی پێوە دیارە، گوتارەكەیشی دەرئەنجامی ئەو شپرزەییەوە بوو كە درەنگانی دوێنێ شەو پێشكەشی كرد، بەڵام ئێستا بۆی دەركەوتووە، كە لایەنەكانی عێراق لەگەڵ كاندیدكردنەوەیدا نین، بۆیە دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی لە ڕێگایەكی دیكەوە تاقی بكاتەوە، یەكێك لەو شتانەی ئەنجامی داوە وەك باس دەكرێت، هێزێكی زۆری لە ناوچەی سەوز بڵاوە پێ كردووە".

(جاف) گوتیشی، "ئەمڕۆ سەرۆككۆماری عێراق (فوئاد مەعسووم) دوامۆڵەتی داوە بە هاوپەیمانی نیشتیمانی تا سەعات سێی پاشنیوەڕۆ كاندیدی خۆیان یەكلا بكەنەوە، بەڵام گرفتی سەرەكی لە نێوان ئەندامانی هاوپەیمانیی نیشتمانیدا بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستە هەیە".

ئاماژەی یشی دا كە، (مالیكی) هێزێكی زۆری لە بەغدا بڵاوە پێ كردووە و هەست بە جۆرێك لە كودەتا دەكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار