دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردن بۆ پێشمەرگە خۆبەخشەكان دابین دەكات

مەخموور-kdp.info-لە درێژەی پرۆسە خێرخوازییەكانیدا, دەزگای خێرخوازیی بارزانی جگە لە هاوكاریكردنی ئەو پەنابەرانەی روویان لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان كردووە, بە ئامادەبوونی سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (عەزیز شێخ رەزا) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان و یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە رێگای كردنەوەی چێشتخانە، خواردن بۆ هێزەكانی پاڵپشتی پێشمەرگەی خۆبەخش لە میحوەرەكانی مەخموور و گوێڕ و خازر دروست دەكات.
رۆژی 11/8/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی خزمەتكردنی برا پێشمەرگەكان لە میحوەرەكانی جەنگ لە سنووری میحوەرەكانی خازر و گوێڕ و مەخموور, بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان و بە ئامادەبوونی سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (عەزیز شێخ رەزا) لە رێگای كردنەوەی چێشتخانە لە هەولێر خواردنی رۆژانە بۆ هێزەكانی پاڵپشتی پێشمەرگەی خۆبەخش دروست دەكات.
لەو بارەیەوە سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (عەزیز شێخ رەزا) بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، "ماوەی دوو رۆژە دەستمان بە پرۆژەی دروستكردنی خواردنی گەرم و خێرا بۆ ژەمەخواردنەكانی هێزی پاڵپشتی پێشمەرگەی كوردستان كردووە, رۆژی یەكەم خواردنمان بۆ زیاتر لە 6 هەزار پێشمەرگەی خۆبەخشی سوپای بارزان و هێزەكانی پەكەكە لە سنووری میحوەری گوێڕ و خازر و مەخموور دروست كردووە و لە رێگای ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە گەیەندراوەتە بەرەكانی شەڕ, هاوكات لە رۆژی دووەمدا خواردنی بەیانیانمان بۆ 4200 پێشمەرگەی خۆبەخش لە هەر سێ میحوەرەكە دروست كرد, هاوكات بۆ نانی نیوەڕۆ و ئێوارەیش بە هەمان شێوە خواردنیان بۆ دروست دەكەین و پاشان رەوانەی هێزەكانی پاڵپشتی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەرەكانی خازر و گوێڕ و مەخموور دەكرێن".
سەبارەت بە بەردەوامیی پڕۆژەی دروستكردنی خواردن بۆ هێزەكانی پاڵپشتی پێشمەرگەی كوردستان, (عەزیز شێخ رەزا) ئاماژەی دا، "پرۆژەی دروستكردنی خواردن بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت هەتاوەكو شەڕ بەردەوام بێت و هاوكات هێزی پاڵپشتی پێشمەرگە هەبێت".

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
