٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان دوازدەیەمین سەرۆککۆماری تورکیا

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.INFO-AA-  کاندیدی پارتیی داد و گەشەپێدان(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان)، لە یەکەم هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ لە مێژووی تورکیادا کە 10-8-2014 ساز درا، بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، سەرکەوتنی بە دەست هێنا و بەمەیش بوو بە دوازدەیەمین سەرۆککۆماری تورکیا.

(ئەردۆغان) بەپێێ ئەنجامە نافەرمییەکان بوو 50 لە سەدی کۆی دەنگەکانی بردووەتەوە کە 52 ملیۆن دەنگدەر لە ڕاکبەریی سێ کاندیدا دەنگیان دا.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجامە کاتییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار ڕادەگەیەنێت و لێژنەی ئەنجامەکانیش، لە 15-ی مانگی داهاتوو، ئەنجامی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکان بە تەواوی ئاشکرا دەکات.

هاووڵاتیانی تورکیا، دوێنێ یەکشەممە لە سەعات هەشتی بەیانییەوە ڕوویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد و تا سەعات شەشی ئیوارە بە کاتی تورکیا، دەنگیان بە پۆستی سەرۆککۆمار دا.

لەم هەڵبژاردنەدا كە هەر یەك لە (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، ئەكمەلەددین ئیسحانئۆغڵو و سەڵاحەددین دەمیرتاش) ڕكابەری یەكتریان دەکرد.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار