یەكیەتیی مامۆستایانی ئەمەریكا پشتگیریی خۆیان بە خەڵکی هەرێم ڕادەگەیەنن

هەولێر- kdp.info- یەكیەتیی مامۆستایانی ئەمەریكا، لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی یەكیەتیی مامۆستایانی كوردستانی كردووە، سەركۆنەی هێرشەكانی داعش دەكات.
یەكیەتیی مامۆستایانی ئەمەریكا لە نامەیەكدا كە بۆ یەكیەتیی مامۆستایانی كوردستانی ناردووە، سەركۆنەی هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكات و پشتگیریی خۆیشیان بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دووپات كردووەتەوە.
یەكیەتیی مامۆستایانی كوردستان، لە یەكیەتیی مامۆستایانی جیهان و هەروەها یەكیەتیی مامۆستایانی ئەمەریكایشدا ئەندامە كە نوێنەرایەتیی ملیۆنێك و 500 مامۆستا دەكەن.
بڵند ئیبراهیم




