مووسڵ.. لە سەربازگەی مەشات کەندی320چەکداری داعش کوژران

مووسڵ-تایبەت KDP.INFO- ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکان سەربازگەیەکی پێشووی عێراقیان لە مووسڵ بۆردوومان کردووە و بە هۆیەوە 320چەکداری داعش کوژران.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (بەkdp.infoی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکان سەربازگەی مەشات کەندییان بە سەختی بۆردوومان کردووە و 320چەکدار کوژراون."
(سەعید مەموزینی)گوتیشی: "ھەر ئێوارەی ئەمڕۆ لە میحوەری باشیک چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی بەرپەرچ درانەوە و پێشمەرگە ھێرشەکەیانی تێک شکاند و پێنج چەکداری داعشیان کوشت."
بڵند ئیبراھیم




