٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

(عیسمەت یڵماز): توركیا جارێ ناتوانێت بەشداری لە شەڕی دژی داعشدا بكات

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-kdp.info- وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند، بە هۆی هاووڵاتییە توركەكانەوە توركیا ناتوانێت شەڕی داعش بكات.

وەزیری بەرگریی توركیا (عیسمەت یڵماز) رایگەیاند كە حكوومەتی توركیا ناتوانێت شانبەشانی ئەمەریكا لە عێراق شەڕی داعش بكات و جارێ هیچ بەرنامەیەكی بەو جۆرەی توركیایش لە ئارادا نییە.

(یڵماز) گوتی، حاڵی حازر لە دەستی چەكدارانی داعشدا 49 هاووڵاتیی توركیا بەدیل گیراون و توركیا ناچارە بۆ پاراستنی سەلامەتیی ئەو هاووڵاتیانە جارێ خۆی لە شەڕی داعش بەدوور بگرێت.

هیوا ئەردەلان

 

هەواڵی پەیوەندیدار