بەرپرسی هێنانی خۆکوژەکانی داعش، کوژرا

گوێڕ-تایبەت KDP.INFO- ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان فڕگەی گەیارەیان بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا (عەبدوڵڵا موھاجر) و کوڕەکەی کوژراون کە ڕۆڵیان هێنانی خەڵکی بوو لە وڵاتانەوە بۆ ئەوەی خۆیان بتەقێننەوە.
بەڕێوبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (عەمید ھەڵگورد حیکمەت) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچە گوێڕ، فڕۆکە جەنگییەکان، فڕگەی گەیارەیان بۆردوومان کردووە کە ژمارەیەکی زۆری چەکداری لێ بوون، لە ئاکامدا (عەبدوڵڵا موھاجیر) و کوڕەکەی و ژمارەیەکی زۆری چەکدار کوژراون کە کاری ئەوە بووە خەڵکی لە سووریا و چەند وڵاتێکی دیکە دەھێنایە عێراق بۆ ئەوی خۆیان بتەقێننەوە."
زیاتر گوتی، "(عەبدوڵڵای موھاجیر) بەرپرسی چەکدارانی تیرۆریستیی داعشە لەو ناوچەیە و کەسێکی دیار و بەرچاوە لە ناو ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی."
بڵند ئیبراھیم




