٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی، تورکیا بڕیار دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  سبەی یەکشەممە، نزیکەی 53 ملیۆن دەنگدەری تورکیایی ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن، تا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار بەشداری بکەن کە، هەریەک لە کاندیدی پارتیی داد و گەشەپێدان، (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان)، کاندیدی تەوافوقی چەند پارتیێکی ئۆپۆزسین(ئەکمەلەددین ئیحسانئۆغڵو) و کاندیدی پارتیی دیموکراتی گەلان(سەڵاحەددین دەمیرتاش)، ڕکابەری لەپیناوی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا دەکەن.

بۆ یەکەمجارە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەدا وێنەی کاندیدەکان بەسەر کارتی دەنگدانەوە بێت.

پرۆسەی دەنگدان سبەی سەعات 8 بە کاتی تورکیا دەست پێ دەکات و تا سەعات 6-ی ئێوارەیش دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کراوە دەبێت.

سبەی کە ڕۆژی دەنگدانە بە سێ کاندیدە ڕکابەرەکەی پۆستی سەرۆککۆمار، کڕین و فرۆشتنی مەی لە 6-ی بەیانییەوە و بۆ ماوەی 24 سەعات قەدەقە دەکرێت.. هەروەها هەڵگرتنی چەک بێجگە لە ئەو هێزە ئەمنییەی کە ئاساییشی ڕۆژی دەنگدانی پێ سپێردراو، هیچ لایەن و دەستگایەکی دی بۆی نییە چەکی پێ بێ.

هەر بە هۆی پرۆسەی دەنگدانەوە، کۆی ئەو شوێنانەی بۆ کاتبەسەربردنن، بە قاوەخانە و کافینێتەکانیشەوە دادەخرێن.

بەرەنجامی پرۆسەی دەنگدانیش 11-ی ئۆگەست ڕادەگەینرێت و لە ئەگەری بڕیاردان لە سازدانەوەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردن، ئەو وادەیە بۆ پڕوپاگندە تا 15-ی مانگی داهاتوو ڕێی پێ دەدرێتەوە.

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار