رووسیایش بڕیاری شه‌ڕی داعشی دا

هەولێر-KDP.INFO- سه‌ره‌ڕای جیاوازیان له زۆر پرسی جیهانی، به‌ڵام زۆربه‌ی وڵاتان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕی تیرۆر‌و داعش شه‌ڕی هه‌موویانه و پێویسته به هه‌موو لایه‌ك له‌ناوی به‌رن، لەو چوارچێوەیەیشدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاشكرای كردووه كه، حكوومه‌تی مۆسكۆ پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی دژه‌تیرۆر و هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه ده‌ربڕیووه كه له ناو عێراقدا ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن.
له دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و كۆنتڕۆڵكردنی شنگال و زوممار و ئاواره‌بوونی نزیكه‌ی 100 هه‌زار هاووڵاتیی کوردی ئێزدی بۆ شاخی شنگال، وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئه‌مەریكا، توركیا، ئێران، كه‌نه‌دا، بەریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیکەیش پاڵپشتیی خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ده‌ربڕی، هاوكات رووسیایش كه له زۆربه‌ی پرسه جیهانییه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكادا ناكۆكی هه‌یه، بڕیاری دا هاوكاری و پشتیوانیی ئه‌و هێزانه بكات كه له چوارچێوه‌ی عێراقدا شه‌ڕی تیرۆر و داعش ده‌كه‌ن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌شدا وڵاتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا هه‌رێمی كوردستانی به هێڵی سوور زانی.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كه میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاشكرای كردووه كه، حكوومه‌تی مۆسكۆ پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی دژه‌تیرۆر و هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه ده‌ربڕیووه كه له ناو عێراقدا ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ئه‌وه‌ی له عێراقدا روو ده‌دات ده‌یسه‌لمێنێ كه تیرۆر بابه‌تێكی به‌رده‌وامی جیهانییه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك رووبه‌ڕووی ببنه‌وه.




