٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆباما: ڕێگە نادەین تیرۆریستان خەڵک لە شنگال سەر ببڕن.. بەریتانیا و فەڕەنسا پشتیوانمانن

سەرچاوە: KDP.info
سەرپکي وڵاتە يەکگرتووەکاني ئەمەريکا لەبەردەم کۆشکي سپي، دەربارەي ڕەوشي هەرێمي کوردستان و عێراق قسە دەکات. ئەمڕۆ

هەولێر-KDP.INFO-  ئۆباما دەڵێت، وڵاتەکەی باڵیۆز و دیپلۆماتەکانی لە هەولێر و بەغدا ناکێشێتەوە و بەر بە ئەو جینۆسایدەیش دەگرن کە هەڕەشە لە شنگال دەکات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پێوەست بوو بە پرسی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە کۆشکی سپی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ساز دا و ڕایگەیاند، "ڕێگە نادەین تیرۆریستان بەسەر چیای شنگالدا سەرکەون و خەڵک سەر ببڕن، ڕایگەیاند، لەهاوکاریکردنی کوردانی عێراق بەردەوام دەبین."

(ئۆباما) دەربارەی بارودۆخی ئاوارەكانی كوردانی ئێزدی لە چیای شنگال جەختی کردەوە و گوتی "ئامانجی ئێمە رزگاركردنی ئەو ئاوارانەو گەڕانەوەیانە بۆ شوێنی خۆیان."

گوتیشی كە، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیی سەربازیی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان و گوتی "دەمانەوێت رێگر بین لە ئەنجامدانی جینۆساید و دەمانەوێت تیرۆیستان نەتوانن لەو سنوورە بمێننەوە."

چەند بنکەیەکی داعشمان تێک شکاندوون. هەڵبەت دیاریکردنی وادە بۆ کۆتاییهاتن بە ئۆپەراسیۆنەکان دیار نییە، چونکە تێکشکاندنی یەکجارەکیی ئەوان بە چەند هەفتەیەک کۆتایی نایەت."

(ئۆباما) زیاتر لەبارەی دۆخی عێراقەوە گوتی، "دەبێ سوننەکان هەست بکەن بەوەی کە لەگەڵ حکوومەتی نیشتیمانییە و ناشێت خۆیان جیا بکەنەوە، چونکە ئێمە ناتوانن ئەو بڕوایەیان لا پێک بێنین و سەربازانیشمان ناتوانن ئەم کارە بکەن، تەنیا ئەوە نەبێ کە هێزمان بۆ پاراستنی دیپلۆماتەمانمان بوونیان هەیە."

دووپاتیشی کردەوە کە، "دەبێ حکوومەتی عێراق پارێزەری هەمووو پێکهاتەکانی عێراق بێت. دووپاتیشی کردەوە کە جارێکی دی سەرباز بۆ عێراق نانێرێتەوە."

گوتیشی کە تەنیا عێراقییەکان دەتوانن ئاساییش بۆ خۆیان و هاووڵاتیاننیان دابین بکەن. دەبێ سوننەکان دژی داعش بوەستنەوە. هێزەکانمان دووجار هاوکارییان گەیاندووەتە ئاوارەکانی شنگال. لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا(دەیڤد کامیرۆن) و سەرۆکی فەڕەنسا(فڕانسوا هۆلاند) قسەمان کردووە و لەم پرۆسەیەدا پشتیوانمان."

 

سەرکەوت حەسەن

 

هەواڵی پەیوەندیدار