٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە خواردن بۆ 100.000 ئاوارەی شێخان دروست دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  بە مەبەستی بەناهاوەچوونی خێرای خێزانە ئاوارەكانی شێخان و ئێزدییەکان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی WFP، لە خانكێ و شاریا و كەنداڵا، رۆژانە ژەمەخۆراك بۆ 100.000 خێزانی پەنابەر دروست دەكات.

هاوكات لەدرێژەی پرۆسە خێرخوازییەكانیدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جگە لە هاوكاریكردنی پەنابەرانی كوردی ئێزدی و شەبەك و ئاوارە مەسیحییەكان، هاوكات بۆ ماوەی سێ رۆژ بە بەردەوامی خۆراك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری مەخمور دابەش دەكات.

ئەمڕۆ 9/8/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی بەهاناوەچوونی زیاتری پەنابەران و دابینكردنی پێداویستی بۆیان، لە چەندین هەڵمەتی جیاداو لەچەند شوێنێكی دەیان جۆر خۆراك و پێداویستی بەسەر پەنابەرانی شنگال و مەسیحی و ئێزدی و هێزەكانی پێشمەرگە لە دەڤەری مەخموور دابەش دەكات، جگە لەوەش دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی WFPبەپێی بەرنامەیەكی تۆكمە لەسێ شوێنی جیادا هەڵدەستێ بە دروستكردنی خواردنی رۆژانە بۆ 100.000 پەنابەری شێخان لە ناوچەكانی خانكێ و شاریا و كەنداڵا و ئەم پرۆژەیە تا ماوەیەكی دوور و درێژ بەردەوام دەبێت.

هاوكات لە شارۆچكەی ئاكرێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی، هەستان بەدابەشكردنی 1500 كارتۆن خۆراك بەسەر خێزانە ئاوارەكاندا، هاوكات لە ناحیەی مانگێش 500 كارتۆن خۆراك بەسەر ئاوارەكانی ئەو شوێنەدا دابەشكرا، لە شاری دهۆكیش 16 تۆن لە خۆراك و دۆشەك و بەتانی بەسەر پەنابەرانی شێخان و یەزیدی و مەسیحیدا دابەشكرد، جگە لەوەش لە دەڤەری مەخمور و لە میحوەری شەڕی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دژ بە چەكدارانی تیرۆریستی داعش، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر ئەركی خۆی، خۆراك و پێداویستی رۆژانەی بۆ ماوەی سێ رۆژ بە بەردەوامی بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەشكرد، كە پێداویستیەكانیش بریتی بوون لە: سەمون، پەنیر، كێك، ئاو، ماسی لەقوتی نراو، مرەبا، برنج، دەرمان چا، زەیت، هەروەها برنج و شلەیان بەسەردا دابەشكردن.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار