یەكیەتیی مامۆستایان هاوكاریی گەیاندە ئاوارە ئێزدی و مەسیحییەكان

دهۆك-تایبەت بە KDP.INFO- جێگری سەرۆكی یەكیەتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كۆمەك و هاوكارییان گەیاندووەتە ئاوارە ئێزدی و مەسیحییەكانی پارێزگای دهۆك.
جێگری سەرۆكی یەكیەتیی مامۆستایانی كوردستان (ئەحمەد گەرمیانی) بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە ڕوانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارەتییەوە، یەكیەتیی مامۆستایانی كوردستان سەردانی ئاوارە ئێزدی و مەسیحییەكانی لە پارێزگای دهۆك كرد و هاوكارییان بەسەردا دابەش كرا.
(گەرمیانی) گوتیشی، "هاوكارییەكەی ئێمە كەلوپەلی خواردن بوو بە گوژمەی چوار ملیۆن دیناری عێراقی."
بڵند ئیبراهیم




