٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆباما: کورد، کردەیی و لێبووردەن بۆیە ئەمەریکا دەیەوێ پشتیوانییان بکات

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆکي وڵاتە يەکگرتووەکاني ئەمەريکا(باراک ئۆباما)

هەولێر-KDP.INFO-  سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا(باراک ئۆباما) ڕایگەیاند، دەخوازێ کە بەرفراوانکردنی گورزوەشاندنە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق، دژبە ئیسلامییە توندڕۆکان بخاتە بەر باسەوە، پێوەست بە هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، سەرکردایەتیی سیاسی و گەلی کورد، لە سەرکردە عێراقییەکان جیاوازترن لەوەی کە "کردەیین و بڕاوایان بە پرەنسیپەکانی لێبووردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان هەیە" و هەر لەبەر ئەوەیشە کە ئەمەریکا دەیەوێ پشتیوانییان بکات.

لە دیمانەیەکیدا کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکایی لەگەڵیدا سازی داوە، (باراک ئۆباما) ڕایشیگەیاند، "ڕێ نادەین داعش دەوڵەتی ئیسلامی لە سووریا و عێراق دابمەزرێنن."

ئەم گوتانەی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدان کە بەرەبەیانیی پێنجشەممە لەسەر هەینی، فەرمانی دا بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی وڵاەتەکەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەڵام ئێستا دەڵیت، واشنتۆن دەیەوێت هاوکاریی زیاتری عێراق بکات بۆ تێکشکاندنی ڕێکخراوێکی توندڕۆ.

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا(باراک ئۆباما) بەو ڕۆژنامەیەی ڕایگەیاندووە، دەخوازێ کە بەرفراوانکردنی گورزوەشاندنە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق، دژبە ئیسلامییە توندڕۆکان بخاتە بەر باسەوە،بەڵام دەڵێ سەرەتا لەسەر سیاسییە عێراقییەکان پێویستە کۆک بن لە هەماهەنگی یەکدی.

ەبڵام پێوەسی ەب هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان، (ئۆباما) لەو دیمانەیەیدا ئاماژەی بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی نیمچەسەربەخۆ دا و جەختی کردەوە کە، "کردەیین" هەروەها "بەرانبەر بە تاییفە و ئایینەکانی دی لێبووردەن"، گوتیشی کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەیەوێت هاوکاری و پشتیوانییان بکات.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار