سەدر هۆشداریی دا.. داعش لە ئاستانەی چوونە نێو بەغدایە

بەغدا-KDP.INFO- سەرکردەی ڕەوتی سەدر(موقتەدا سەدر) هۆشداریی دا ئامادەباشیی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ بەغدای پایتەخت و بەڵێنیشی دا کە لایەنگر و شوێنکەوتوانی بەرگری لە بەغدا دەکەن.
لە بەیاننامەیەکیدا کە نووسینگەکەی ئەمڕۆ هەینی بڵاوی کردووەتەوە،(موقتەدا سەدر) ڕایگەیاند، "زانیارییە هەواڵگرییەکان ئاماژە بە ئامادەباشیی تەواوی هێزەکانی داعش و هەندێ ڕێکخراوی دیکەی تیرۆریستی دەدەن کە دەیانەوێ بێنە نێو بەغدای پایتەختەوە."
زیاتر دەڵێت، "ئێمەیش لەگەڵ هەندێ لایەنی حکوومی بۆ پڕچەککردنی ئەو ژمارە پێویستەی بۆ بەرگری لە پیرۆزییەکان ئامادەی کردوون، هەماهەنگیمان هەیە."
(سەدر) لە سەرەتای حوزێران، پێکهێنانی هێزێکی بە ناوی "سەرایا ئەلسەلام" وەک ئەو دەڵی بۆ بەرگری لە شوێنە پیرۆزەکان پێک دێنێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەندامانی ئەو هێزە میلیشیایە کە بە ناوی "سەرایا ئەلسەلام"-ە پاشماوەی سوپای مەهدیین کە لە ساڵی 2008-دا شەڕی هێزەکانی ئەمەریکای لە عێراقدا دەکرد.
سەرکەوت حەسەن




