مەزارگەی ئیمام شێخ ڕەزا لەلایەن داعش تەقێندرایەوە

مووسڵ-تایبەت KDP.INFO- چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی باشیک، مەزارگەی (ئیمام ڕەزا) ھەشتەمین ئیمامی شیعەکانیان لە جیھاندا تەقاندەوە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە ناوچەی خەزنە کە دەکەوێتە نێوان ناحیەی بەعشیقە و بەرتڵە، مەزارگەی (ئیمام شێخ ڕەزا) ھەشتەم ئیمامی شیعەکان لە جیھانیان تەقاندەوە."
بڵندئیبراھیم




