لیژنەی کاتیی پەرلەمان سبەی سێیەم کۆبوونە دەربارەی بودجە ئەنجام ساز دەدات

بەغدا-تایبەت KDP.INFO- ئەندامێکی لیژنەی کاتیی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەوە دەڵێت، تا ئێستا دوو کۆبوونەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە کراوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ھیچ رێککەوتنێک و بڕیاریش وایە سبەی جارێکی دیکە کۆ ببنەوە.
ئەندامی لیژنەی کاتیی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجە(رێناس جانۆ) بە kdp.infoی راگەیاند: "لیژنەیەکی کاتی بۆ رێککەوتن لەبارەی بودجە پێک ھێندراوە و تا ئێستایش دوو کۆبوونەوە ئەنجام دراون.. گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و باس لەوە دەکرا کە ئەو پڕۆژەیاسایە بگەڕێتەوە بۆ حکوومەت، بەڵام نەگەیشتنە رێککەوتن."
(رێناس جانۆ) گوتیشی: "لیژنەکە لێکۆڵینەوە دەکات لەو پارە لەو چەند مانگەی کە خەرج کراوە و لەو چەند مانگەیشی ماوە، چۆن خەرج بکرێت."
ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە پێداگیری دەکەین کە نابێ ھیچ بڕگەیەکی سزایی لەناو بودجە ھەبێت و پێویستە بودجەی پێشمەرگە بدرێت و پرچەکیش بکرێت."
(جانۆ) زیاتر گوتی، "بڕیارە سبەی جارێکی دیکە ئەو لیژنەیە سێیەم کۆبوونەوە ئەنجام بدات."
بڵند ئیبراھیم




