٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مافەکانی مرۆڤ: داعش منداڵانی 12ساڵ بۆ تەقاندنەوە ڕەوانەی ئەنبار دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.INFO-  وەزارەتی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، منداڵانی سەرووی 12 ساڵان ساز دەکات و بۆ خۆتەقاندنەوە، ڕەوانەی پارێزگای ئەنباریان دەکات.

لە بەیاننامەیەکیدا، وەزارەتی مافەکانی مرۆڤی عێراقی دەڵێت، 'تیرۆریستانی داعش، شێوازێک بۆ سەرنجڕاکێشانی منداڵان پێڕۆ دەکات و وەک خۆکوژ سازیان دەدات"، ئاماژەیشی دا "لە ڕێگەی گەنجانی دیکەوە و بە پێشکەشکردنی شتگەلی وروژێنەر، سەرنجیان بە لای ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەیاندا کێش دەکەن و دواتر بە بیروباوەڕی تەکفیری و توندڕۆیی مێشکیان پڕ دەکەن و کەسێکی جیهادییان لێ ساز دەکەن، بەرلەوەی کە بۆ کاری خۆکوژییش ڕەوانەیان بکەن، شربەتی پڕ لە حەبی هاندەر بۆ ئەو کارە مەستیان دەکەن."

وەزارەتی مافەکانی مرۆڤی عێراقی هەروەها دەڵێت، "چەکدارانی داعش، وێنەی ئافرەتانی ڕووت دەگرن سەرنجڕاکێشانی هەرزەکار و گەنجان و هەڕەشەی ئەوەیش دەکەن کە ئەو وێنە ڤیدیۆییانە بڵاو دەکەنەوە یانیش دەیدەن بە چەکدارانی داعش تا سزایان بدات."

وەزارەت هاوکات دەڵێت، "ئەو منداڵانە بە چەند قۆناخێک  دەگەیەنرێنە ئەنبار و پادداشتی ئەو گەیاندنەیش 500 تا 300 دۆلارە، چوار ڕۆژ لەمەوبەریش یەکێک لەو منداڵانە، بەرلە ئەنجامدانی تاوان، ڕزگار کرا."

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار