عێراق.. بە بۆردوومانی ئاسمانی، زیاتر لە 550 داعش کوژران

بەغدا-KDP.INFO- هێزە ئاسمانییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنن کە، لە ڕیی بۆردوومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانیانەوە، لە چەند شارێک 550 چەکداری داعش کوژراون و دەیان پێداویسیی سەربازییشیان تێک شکێندراون.
بەپێی بەیاننامەیەکی هەوالگریی سەربازیی عێراقی کە ئەمڕۆ هەینی بلاو بووەتەوە، "هەڵۆکانی ئاسمان بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگریی سەربازی، هەڵمەتێکیان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە سەربازگەی سەفرە و قوربە هەروەها لە مەحموودیە، شەرگات و گەیارە بەرپا کرد و زیاتر لە 550 تیرۆریستیان کوشتوون، هەروەها دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێک شکاندوون."
لە 10-ی حوزێرانەوە و بە هۆی پاشەکشە و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، دەستیان بەسەر ناوچەیەکی بەرفراوانی باکووری عێراقدا گرت و لەو کاتەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو گرووپە تیرۆریستییە و هێزەکانی عێراق بەردەوامە.
سەرکەوت حەسەن




