٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆباما فەرمانی دا، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش بەرپا بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن-KDP.INFO-  سەرۆکی ئەمەریکا(باراک ئۆباما) سەرلەبەیانیی هەینی، ڕایگەیاند کە، فەرمانی دا گورزی سەربازیی ئاسمانی لە ڕێی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەیەوە لە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) بوەشێنرێ، هاوکات هاوکاریی مرۆییش بە ئێزدییەکان بگەیەنرێت کە لە لایەن ئەو گرووپە تیرۆریستییەوە لە چیای شنگال گیریان خواردووە.

زیاتر گوتی، "چەند جار گوتوومە کە ئەمەریکا ناتوانێت دەست وەربداتە هەر کێشەیەکی عێراق، بەڵام کاتێک لە توانایدا بێت هاوکاریی پێویست بۆ بەرگرتن لە  کۆمەڵکوژی بکات، ئەمەریکا ناتوانێ خۆی لێ نەبان بکات"، جەختی کردەوە "دەتوانین بۆ بەرگرتن لە کۆمەڵکوژی، بەرپرسانە هەنگاو بنێین."

ئەم بڕیارەی ئەمەریکا بە وەشاندنی گورزی سەربازی لە داعش، هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی داعش ناوچەیەکی بەرفراوان لە باکووری عێراق و هاوکات دەستبەسەرداگرتنی شنگال و چەند شوێنێکی دی کە خاکی هەرێمی کوردستانن، وەک ئەوەی شارەزایانی سەربازیی ئەمەریکایی دەڵێن، "ئەم دەستتێوەردانە سەربازییەمان بۆ پێویستیی پاراستنی هاووڵاتیانی وڵاتەکەمانە لە هەرێمی کوردستان.. هەروەها لە سەعاتی مەترسیدا، پشتیوانیی هاوپەیمانانمان دەکەین."

لای خۆیەوە، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا(چاک هیگڵ) ڕایگەیاند، ئەمەریکا بە سەرکەوتوویی هاوکاریی مرۆیییان گەیاندووەتە ئاوارەکانی نزیک شاری شنگال، کە چەند ڕۆژی ڕابرد، داعش دەستی بەسەردا گرتووە.

گوتیشی، "هێزەکانی سوپای ئەمەریکا ئامادەیە بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی بۆ هاوکاریی هێزەکان لە عێراق و شکاندنی ئەو گەمارۆ سەپێندراوەی لە لایەن میلیشیا توندڕۆکانەوە بەسەر شنگالدا و پارێزگاری لە هاووڵاتیانی سڤیل کە لەو ناوچەیە گەمارۆ دراون بکات."

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار