٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چین و توێژەکانی ئاگری كردەوەكانی داعشیان ڕیسوا کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئاگری-KDP.INFO- جەماوەرێكی زۆری پێكھاتەكانی سەندیكای كارمەند و كرێكاران و خۆپێشاندانێكیان بۆ ڕیسواكردنی ھێرشەكانی داعش بۆ سەر شنگال ساز دا. خۆ]ێشاندەران دەڵێ، "بەربەرەكانی داعش گوشارێكی یەكجار توندیان خستووەتە سەر ئێزدییەكان بۆ ئەوەی ئایینییان بگۆڕن، ویژدانی ھەمووی جیھان بێدەنگە."

لە میانەی خۆپێشاندانەکەدا، (ئەسڵی ئەنگین ئارسلان)-ی گوتەبێژی كەسك (سەندیكای كارمەند و كرێكارانی توركیا) لە سەر ناوی ئامادەبووان گوتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی: "ماوەی چەند رۆژە لە شنگال و لالش كە شوێنی پیرۆزی ئێزدییەكانە كەرامەتی مرۆڤایەتی پێشێل دەكرێ و كۆمەڵكوژیی جستەیی و كولتووری لەسەر ئێزدییەكان پەیڕەو دەكرێ. تا ئێستا 73 فەرمان لەسەر كوردانی ئێزیدی جێبەجێ كراون و ئەمڕۆیش بە دەستی بەربەرە جیھادگەرە گەردوونییەكان كە پێیان دەگوترێ داعش، 74مین فەرمان لەسەر كوردانی ئیزدی جێبەجێ دەكرێ و بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان نزیكەی 200 ھەزار كەس لە ھەرێمی شنگال باریان كردووە و نزیكەی 20 تا 30 ھەزار كەسی دیكەیش پەنایان بردووە بۆ چیای شنگال كە چیایەكی پیرۆزە و ھەروەھا بە ھۆی ئامارەكانەوە لە ماوەی چوار رۆژدا 40 منداڵ لە ھەرێمی شەنگال و شەش منداڵیش لە چیای شەنگال بە ھۆی تینویی و برسێتییەوە گیانیان لەدەست داوە. نزیكەی 500 ھەزار ژنی ئێزیدی لە لایەن بەڕبەڕەكانی داعشەوە وەكوو جاری بەدیل گیراون."

(ئەنگین ئارسلان) گوتی: "بەربەرەكانی داعش گوشارێكی یەكجار توندیان خستووەتە سەر ئێزدییەكان بۆ ئەوەی ئایینییان بگۆڕن، ویژدانی ھەمووی جیھان بێدەنگە، لە توركیا بە حەماسەتەوە تراژدیاكانی غەززە لە رۆژەڤی كۆمەڵگەدا بوون، بەڵام كۆمەڵكۆژ كردنی ئێزیدییەكان لە لایەن میدیا و كاربەدەستانی سیاسی توركیاوە نابینرێ، دەسەڵاتی سیاسی توركیا سەرەڕای بێدەنگبوونی لە بەرامبەر ئەو كارەساتە مرۆییە، ھاوكاریی تیرۆریستانی داعشی كردووە و تا ئەمڕۆیش لە بەرامبەر ئەو كۆمەڵكوژییانەی كە داعش ئەنجامی داون بێدەنگ بووە."

هاوکات سەرۆكی شارەوانی ئاگری (سرری ساكێك)-یش گوتی: "پێویستە ھەموو چین و پێكھاتەكانی كۆمەڵگە بڕژێنە سەر شەقامەكان و لە بەرامبەر ئەو چەتە بەربەرانە ھەڵوێستی مرۆیی بنوێنن. لە شنگال و رۆژئاوا تیرۆریستانی داعش ئێزدییەكان كۆمەڵكوژ دەكەن. چۆن لە غەززە ئیسرائیل سیاسەتی زوڵمكردن پەیڕەو دەكا، لە بەرامبەر كوردانی ئێزدییش سیاسەتێكی زوڵمكردن پەیڕەو دەكرێ. زوڵم لەكوێ بێ با بێ، لە غەززە، لە رۆژئاوا، لە شنگال یا لە ھەر چوار لای توركیا. ئێمە لە دژی زوڵم رادەوەستین، با كەس وا بیر نەكاتەوە كە كورد بێ خاوەنە، كورد لە رۆژئاوا بە ئیمكانیاتە بەرتەسكەكانی خۆی لە دژی ئەو چەتە بەربەرانە شەڕ دەكا، و ئێمەیش لە ئاگرییەوە سڵاوی خۆمان پێشكەشی ئەو قارەمانانە دەكەین كە لە دژی ئەو چەتە تیرۆریستانە شەڕ دەكەن."

 لە ئانادۆڵەوە

هەواڵی پەیوەندیدار