٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەڕەنسا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاساییش دەکات.. دۆخی عێڕاق دەخەنە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا(لۆران فابیۆس)، ئەمڕۆ پێنجشەممە داوای لە ئەنجوومەنی ئاساییشی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی دۆخی عێراقەوە ساز بدات.

(فابیۆس) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم مەترسییە.. فەڕەنسا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاساییش دەکات، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بتوانێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لە عێراق، هەنگاو بنێن."

ئەم داوایەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پاش ئەو پێشوەچوونانەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دێت لە ناوچەیەکی بەرفراوانی باکووری عێراق و هاوکات هێرشە یەک لە دوا یەکەکانیان بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار