٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەمەقاڵێی سوننە و شیعە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخست

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت KDP.INFO-  پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد،بەھۆی دروست بوونی دەمەقاڵێ لەنێوان شیعە وسونە کۆبوونەوەی پەرلەمانی دواخرا.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەلان نورەددین) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا گفتوگۆ لەبارەی چەند خاڵێک کرا، لەوانە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێڕۆی ناوخۆی پەرلەمان  و پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی کرا."

 (ئەردەلان نورەددین) روونیشی کردەوە، "ھەر لە کۆبوونەوەکەدا کێشە لەنێوان ئەندامانی سوننە و شیعە دروست بووە، بۆیە کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار