زانایان بانگه‌واز ئاراستەی جیهانی ئیسلامی دەکات

هەولێر-KDP.INFO- یەکیەتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە كوردستان، بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی كه‌سایه‌تی و زانایان و مه‌رجه‌عه‌كانی ئایینی و ده‌سته و ده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی جیهانی ئیسلامی ده‌كات، کە بەداخەوە هێشتا هیچ رێکخراو و دەزگایەك بە فەرمی و لە پێگە تایبەتییەکانیان هەڵوێستیان دەرنەبڕیوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی بانگەوازەکەیە:
بەناوی خوای گەورەی میهرەبان
بانگه‌وازێك بۆ كه‌سایه‌تی‌و زانایان‌و مه‌رجه‌عه‌كانی ئایینی‌و ده‌سته‌و ده‌زگا فه‌رمی‌و نافه‌رمیه‌كانی جیهانی ئیسلامی
ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش ئه‌نجامی ده‌دات له كاری وه‌حشیگه‌رانه و ئیرهابی له پارێزگای موسڵ و شه‌نگال و زومار و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقی له كوشتن و تاڵان و ده‌ركردن و شكاندنی نامووس و ناچاركردنی مه‌سیحی و ئێزدیه‌كان بۆ موسڵمان بوون و وه‌رگرتنی سه‌رانه لێیان و خاپووركردنی مزگه‌وت و گۆڕی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و كه‌له‌پووری ئیسلامی پێچه‌وانه‌ی سه‌ماحه‌تی ئیسلام و رێنماییه‌كانیه‌تی و، ناكۆكه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می بنه‌ماكانی ئیسلام و ره‌وشت و به‌هاكان و، پێچەوانەی هه‌موو ئه‌و كارانه‌یه كه بانگه‌وازی بۆ ده‌كات له ئازادی راده‌ربڕین و باوه‌ڕ و مافی مرۆڤ له ژیاندا.
ئا لێره‌وه ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینی ئیسلامی له كوردستان له ته‌واوی كه‌سایه‌تی و زانایان و مه‌رجه‌عه ئایینیه‌كان و ده‌سته فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی جیهانی ئیسلامی ده‌خوازین بۆ ئیدانه و سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه تاوانكاریانه‌ی هاتوونه‌ته سه‌ر موسڵمانان پێش ئه‌وه‌ی بێنه سه‌ر مه‌سیحی و ئێزدیه‌كان، تا به‌رائه‌تی خۆتان بكه‌ن به‌رامبه‌ر خوای مه‌زن.
هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌ستخۆشی له ته‌واوی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ پاراستن و چاودێری و له‌خۆگرتنی لێقه‌وماو و ئاواره‌كان، كه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵستاون به‌رامبه‌ر برا و كه‌سه ئاواره‌كانیان.
هه‌روه‌ها سڵاو بۆ هێزی تێكۆشه‌رانی پێشمه‌رگه ده‌نێرین بۆ پارێزگاریكردنیان له كوردستان و هاووڵاتیانی، خوای مه‌زن ره‌حم به شه‌هیدەكانمان بكات و، شیفای خێرای برینداره‌كانیش بدات.
مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
هه‌ولێر/ هه‌رێمی كوردستانی عێراق
7/ئاب/2014




