٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە شەڕی هێزەکانی عێراق و داعشدا 50 کەس کوژران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  بەرپرسان دەڵێن لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی عێراق و داعشدا لە مووسڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە 50 کەس کوژراون.

ڕۆیتەرز لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە بڵاوی کردووەتەوە کە، کوژراوەکان لە زیندانێکی کاتیدا بوون کە چەکدارانی ڕێکخراوی داعش دروستیان کردووە و فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێڕاقیش بۆردوومانی کردوون. بەڵام نەتوانراوە دروستیی ئەو هەواڵە لە ڕێی سەرچاوەی بێلایەنەوە پشتڕاست بکرێتەوە و بەرپرسانی حکوومەتیش قسەیان لەو بارەیەوە نەکردووە.

لە لایەکی دیکەوە پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕێکی قەرەباڵخی ناوچەیەکی شیعەنشین تەقێنراوەتەوە و لانی 10 بە هۆیەوە کوژراون.

سەرکەوت حەسەن

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار