٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدادی هەڕەشەی داگیرکردنی کوێت دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژنامەیەکی ئوردنی بڵاوی کردووەتەوە کە، سەرکردەی دەوڵەتی ئیسلامی(ئەبوبەکر بەغدایی)، هەڕەشەی داگیرکردنی کوێت کردووە لەپێناوی ئەوەی لە ڕێیەوە دژایەتیی ئەمەریکا بکات.

ڕۆژنامەی سەوسەنەی ئوردنی بە ناوونیشانی "بەغدایی هەڕەشەی داگیرکردنی کوێت دەکات" بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت "سەرکردەی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) کە خۆی بە خەلیفەی موسڵمانان ناو دەبات، هەڕەشەی داگیرکردنی کوێت دەکات لەپێناوی دژایەتیکردنی ئەمەریکا."

(بەغدایی) لە پێگەی خۆی لە تویتەر، تویتێکی نووسیوە و دەڵێ "ئێمە یەکلاکردنەوەی حیساباتی خۆمان لەگەڵ ئەمەریکادا هەیە، بەڵام دەستمان پێی نگات، هەڵبەت ئەو دێت بۆ لامان، ئەمەیش بە شوێن پێ قایمکردنە لە کوێت، دواتر ئەمەریکا خۆی دێت و ئێمەیش بەرەوڕووی دەبینەوە و تۆڵەی لێ دەکەینەوە."

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار