سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و یەكشەممەیش هیی چاودێریی خێزان و كەمئەندامان دابەش دەكرێت

هەولێر-kdp.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت و هەروەها رۆژی یەكشەممەی داهاتوویش مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی چاودێریی خێزان و كەمئەندامان دابەش دەكرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (دلێر تاریق) بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، سبەی چوارشەممە 6/8/2014 مووچەی مانگی حوزیرانی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.
بە گوتەی (دلێر تاریق) رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كە دەكاتە رێككەوتی 10/8/2014 مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی چاودێریی خێزان و كەمئەندامانیش دابەش دەكرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەشڵێت، بەمەیش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم وەزارت و دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێم دێت.
ئومێد پشدەری




