داوودئۆغڵو پێوەندیی بە سەرۆک بارزانییەوە کرد

هەولێر-KDP.INFO- وەزیری دەرەوەی تورکیا(ئەحمەد داوودئۆغڵو)، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لە ڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندیی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)-یەوە کردووە و دواڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەی شنگال و هاوکات ئەو کۆمەکە مرۆییەی کە تورکیا کردوویەتی خرانە بەر باس.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی تورکیا، سەرچاوەی دیپلۆماسی ئاماژەیان داوە کە لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان (سەرۆک بارزانی) و وەزیری دەرەوەی تورکیادا، دواڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەی شنگال و هاوکات ئەو کۆمەکە مرۆییەی کە تورکیا کردوویەتی خرانە بەر باس.
هەر لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا، دواسەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی) بۆ تورکیا قسەی لەبارەو کراوە.
سەرکەوت حەسەن




