٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئامرلی.. داعش تێك شكا و تەرمی 80 چەكداریان جێ هێشت

سەرچاوە: KDP.info

ئامرلی-KDP.INFO- شەوی ڕابردوو داعش چەند هێرشێكی كردە سەر شارەدێی ئامرلی، بەڵام هێرشەكان تێك شكان و تەرمی 80 چەكداریشیان جێ هێشتووە.

بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، دوای  سەعات (11)ـی شەوی ڕابردوو هێزەكانی داعش چەند هێرشێكیان كردە سەر شارەدێی ئامرلی، بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان بێئاكام بوون و نەیانتوانی بێنە ناو شارۆچكەكەوە.

گوتیشی، مەبەستی داعش لەو هێرشانە هەڵگرتنەوەی تەرمی كوژراوەكانیان بوو كە لە شەڕەكانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی تێكشكان و هەڵانتیان لە ئامرلی، جێیان هێشتبوون.

ڕائید (فارووق) زیاتر ڕوونی كردەوە، "بەپێی سەرچاوەكانی ئێمە، تەرمی (80) چەكداری داعش لە ئامرلی جێ ماون".

هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار