٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆكە شەڕکەرەکانی عێراق چەند گەڕەكێكی مووسڵیان بۆردوومان كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- تایبەت–KDP.INFOئەمڕۆ فڕۆكە شەڕکەرەکانی عێراق، گەڕەكەكانی سوكەر و 17 تەممووز و فەلەستینیان بۆردوومان کرد كە بووە هۆی كوژران و برینداركردنی چەندین تیرۆریست لە چەكدارانی داعش.

ئەندامی لیژنەی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە مووسڵ(غەیاس سورچی) بەKdp.infoی ڕاگەیاند: "ئیوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە شەڕکەرەکانی عێراق هەرسێ‌ گەڕەكی سوكەر و 17 ی تەممووز و فەلەستینیان بۆردوومان كردووە و تیرۆریستانی داعش زیاتر لە 40 كوژراو و برینداریان هەیە و براونەتە نەخۆشخانەی سەلام لە مووسڵ و گوتویانە هاووڵاتین."

(سورچی) گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەی قەیرەوان لە باشووری شنگال و هێڵی پاشەوەی تیرۆریستان كە مۆڵگەی ئەوان بووە، فڕۆكە شەڕکەرەکانی عێراق بۆردوومانی كردوون و زەرەر و زیانێكی زۆریان بە و تیرۆریستانە گەیاندووە و گەورەبەرپرسێكی تیرۆریستی داعشیش تێیدا كوژراوە."

(غەیاس سورچی) ئاماژەیشی دا: "پێشمەرگە لە هەموو لایەكەوە و بە ورەیەكی بەرزەوە لە پێشڕەویكردندان و چەكدارانی تیرۆریستی داعشیش بەرەو شكستن."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار