٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ .. داعش زیاتر لە 110 کوژران و برینداری هەیە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت KDP.INFO-  ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراق گەڕەکی گۆگجەلیلیان بۆبۆردوومان کرد و لە ئاکامدا داعش 112 کوژران و برینداری داوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراق لە مووسڵ  گەڕەکی گۆگجەلیلیان بۆبۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا 42چەکداری داعش کوژراون و70-ی دیکەیش بریندار بوون.

(مەموزینی) ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا لە سنووری ناحیەی وانێی سەر بە تلکێف، شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش بەردەوامە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار