٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عیسمەت یڵماز: بەم زووانە هاووڵاتییە بەدیلگیراوەكانی توركیا ئازاد دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-kdp.info- وەزیری بەرگریی توركیا دەڵێت، بەم زووانە داعش هاووڵاتییە توركەكان ئازاد دەكات.

وەزیری بەرگریی توركیا (عیسمەت یڵًماز) رایگەیاند كە حكوومەتی توركیا بۆ ئازادكردنی كارمەندانی باڵیۆزخانەی توركیا لە مووسڵ كە لە لایەن چەكدارانی داعشەوە بەدیل گیراون، لە هەوڵی بەردەوامدایە و لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو هەوڵانە دەگەنە ئەنجام.

(یڵماز) ئاماژەی دا كە حكوومەتی توركیا بە هەموو هێزی سیاسی و دیپلۆماتیكیی خۆیەوە لەگەڵ هەموو لایەنەكانی عێراق لە پەیوەندیی بەردەوامدایە و بۆ ئازادكردنی باڵیۆز و كارمەندانی باڵیۆزخانە هەنگاوی پێویست نراوە و چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو هەوڵانە بگەنە ئەنجام و داعش هاووڵاتییە بەدیلگیراوەكان ئازاد بكات.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار