ئامرلی..فڕۆکە شەڕکەرەکان شکستیان بە داعش برد

خورماتوو-تایبەتKDP.INFO- بەڕێوبەری ئاساییشی خورماتوو ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارێکی زۆری داعش ھێرشیان کردە سەر ناحیەی ئامرلی، بەڵام لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراق بۆردوومان کران و شکستێکی گەورەی ھێنا.
بەرێوبەری ئاساییشی خورماتوو(راید فارووق ئەحمەد) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ، داعش ژمارەیەکی زۆری چەکداری کۆ کردەوە و ھێرشی سەر ناحیەی ئامرلی سەر بە قەزای خورماتووی کرد کە، زۆرینەی دانیشتوانەکانی شیعەمەزھەبن، بەڵام لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراقەوە تێکشکێندران."
(راید فارووق ئەحمەد) گوتیشی: "لە ئاکامی ئەو بۆردوومانکردنە، ژمارەیەکی زۆری چەکداری داعش کوژران و بریندار بوون و نزیکەی 20چەکداریشیان لە لایەن خەڵکی ئامرلییەوە گەمارۆ دراون."
ماوەی دوو مانگە خەڵکی ناحیەی ئامری لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گەمارۆ دراون و بە فڕۆکە کەلوپەل و چەکیان بۆ ڕەوانە دەکرێت و ناوە ناوەش داعش ھێرشیان دەکاتە سەر بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو نەبوونە و شکەستیان ھێناوە.
بڵندئیبراھیم




