٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە سنوری تلکێف شەڕ دەستی پێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

تلکێف-تایبەتKDP.INFO-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، لە سنووری قەزای تلکێف شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و داعشدا دەستی پێ کردووە و عەرەبەکانی ئەو ناوچانەیش ھاوکاریی داعش دەکەن.

 

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان داوودی) بە KDP.INFOی راگەیاند: "لە سنووری قەزای تلکێف لە ناحیەی وانێ، شەڕ دەستی پێ کردووە و لەئێستادا داعش لە ناو ناحیەی وانێدانە و شەڕیش بەردەوامە."

 

(غەزوان داوودی) گوتیشی: "یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە کە، ئەو شوێنانەی کە زیاتر عەرەبن، ھاوکاریی داعش دەکەن و زۆرینەی خەڵکی وانێیش عەرەبی سوننەن."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار