٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئامرلی داعش لە شكست نزیك بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئامرلی-KDP.info- لە سەعات چواری بەرەبەیانەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە بۆردومانكردنی بنكە و مۆڵگەكانی داعش بەردەوامن، ئەو هێزەی داعشیش كە پێشڕوییان كردبوو گەمارۆ دراون.

بەڕێوەبەری  ئاساییشی خورماتوو(رائید فارووق ئەحمەد) بە KDP.infoڕاگەیاند: "لە سەعات چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، هێزی ئاسمانیی عێراق، بە بەردەوام بنكە و مۆڵگەكانی (داعش) لە دەوووبەری ناحیەی  ئامرلی بۆمبباران دەكەن، هاوكات  هێزی پۆلیسی ئامرلی و بە هاوكاریی خەڵكی ئامرلی، بەردەوامن لە تێكشكاندنی ئەو هێزەی (داعش) كە پێشڕەوییان كردبوو بۆ ناو ناحیەكە."

زیاتر گوتی: "لە چەند سەعاتی ڕابردوودا پێنج ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان سوتاون و لە ئێستادا ئەو هێزەی داعش لەو كێڵگەیەدا گەمارۆ دراون.'

هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار