دەزگای خێرخوازیی بارزانی كۆمەكی بەسەر 22 هەزار پێشمەرگە و خێزانی پەنابەراندا دابەش كرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی كۆمەككردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شاری كەركووك و هاوكات بەهاناوەچوونی خێزانە پەنابەرەكانی شاری مووسڵ لە هەرێمی كوردستان، لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و دواتریش بەردەوام بووە لە گەیاندنی كۆمەك و هاوكارییەكانی و دابەشكردنی بەسەریاندا, كە تێیدا 10100 پێشمەرگەی كوردستان لە شاری كەركووك كۆمەك كران, هاوكات لەناو شاری هەولێر و سلێمانییش كۆمەكی زیاتر لە 12 هەزار خێزانی ئاوارە و هەژار كرا.
لە رۆژانی پێش جەژنی رەمەزان و هاوكات لە رۆژانی پاش جەژنیشدا تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی جگە لە پێشكەشكردنی كۆمەكێكی بەرچاو بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شاری كەركووك كە تێیدا 10100 كارتۆن خۆراك و پێداویستییان بۆ دابین كرا, هاوكات لە چەندین شوێندا دەست كرا بە هاوكاریكردنی خێزانی هەژار و ئاوارەی شاری مووسڵ, كە زۆربەی هاوكارییەكان بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی ئیغاسەی ئیسلامی ئەنجام درابوون. هاوكارییەكانیش بەم شێوەیە بوون: 10100 كارتۆن خۆراك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە شاری كەركووك, دابەشكردنی خۆراك بەسەر ئاوارەكانی عێراقدا, لەوانە لە پارێزگای سلێمانی 10050 خێزان سوودمەند بوون, لە خانەقینیش 1000 خێزان كۆمەك كران, هەروەها لە چەند گەڕەك و شوێنێكی جیای شاری هەولێر هاوكاری درایە زیاتر لە 800 خێزانی هەژار و كەمدەرامەت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
