٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕ لە تلكێف ڕووی نەداوە

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info-دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بەرپابوونی شەڕ لە ناوچەی تلكێف لە هەندێكی ماڵپەرەكاندا، ئەو هەواڵە رەت كرایەوە و ڕاگەیەندرا كە پێشمەرگە لە ئامادەباشیی تەواودایە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، لە شارۆچكەی تلكێف تاكو ئێستا شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا رووی نەداوە، پێشمەرگەیش بە تەواوی لە ئامادەباشیدایە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشیكی چەكدارانی داعش.

شارۆچكەی تلكێف كە زۆر بەی دانیشتووانەكەی مەسیحین، بە دووریی نزیكەی 18 كیلۆمەتر دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری مووسڵەوە.

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار