٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆکە شەڕکەرەکان، دەوروبەری خورماتوو بۆردوومان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

دوزخورماتوو-تایبەت KDP.INFO-  فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراق دەستیان بە بۆردوومانکردنی دەوروبەری خورماتوو کردووە و تا ئێستایش زیانەکان ئاشکرا نەبوون.

بەرپرسی ئاساییشی خورماتوو(رای دفارووق ئەحمەد) بە kdp.infoی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراق دەستیان کردووە بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی سەلامیە و ئیندیجە کە کیلۆمەترێک لە خورماتوووەوە دوورە، بەڵام هێشتا زیانەکان نەزانراون. "

(راید فارووق ئەحمەد) گوتیشی، "شەوی ڕابردوویش مفەوەزێکی ئاساییش لە ناو خورماتوو لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تیرۆر کرا و بە هۆیەوە چەند کەسێک دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە."

(ئەحمەد) زیاتر گوتی، لە سنووری ئامری لە گوندی ئاشتۆکان جووڵەی داعش ھەیە و ھێزیان کۆ کردووەتەوە، بەڵام هێشتا ھیچ چالاکییان ئەنجام نەداوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار