٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەركووك.. دوو بۆمب تەقێندرانەوە و هاووڵاتیێكیش كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info-پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لەلایەن باندێكەوە لە شاری كەركووك دوو بۆمب تەقێندرانەوە و هاوڵاتییەكیش بە گولـلە كوژرا.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك بە KDP.info-ی ڕاگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی ڕاپەڕین، بۆمبێك لە بەر دەرگای هاووڵاتییەك تەقێندرانەوە و لە ئەنجامدا برینداربوونی هاووڵاتیێكی لێكەوتەوە، پاش ماوەیەكی كورت لە تەقینەوەی ئەو بۆمبە، بۆمێكی تر لە گەڕەكی سەربازی لە بەردەم ماڵی هاووڵاتیێكی تر تەقێندرایەوە و بە هەمان شێوە هاووڵاتیێكی تر بریندار بوو.

سەرچاوەكە زیاتر گوتی: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان پێدەچێت ئەو بۆمبە دروستكراوی ناوخۆیی بێت، چونكە كاریگەریی كەمیان هەبووە.

گوتیشی: هەر پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی نەسر، چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لە هاووڵاتی(ع،د،ح) كرد و کوشتیان، چەكدارەكانیش بەرەو شوێنێكی نادیار ڕیانکردووە.

ئەو هاووڵاتییە لەدایكبووی ساڵی 1983-یە و لە هەمان گەڕەك خاوەنی موەلیدەیەكی ئەهلییە.

هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار