٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دیالە.. پەنجا چەكداری داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

دیالە-KDP.INFO- فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق دادگەی شەرعیی داعشیان لە سەعدییە بۆردوومان كرد و بە دەیان چەكدار كوژران.

 

كەناڵی عێراقییە بڵاوی كردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق ئەمڕۆ دادگەی شەرعیی داعشیان لە شارۆچكەی سەعدییە بۆردوومان كرد و لە ئاكامدا 50 چەكدار كوژراون، 17 ئۆتۆمبێل تێك شكێندراون و بە دەیان چەكداریش هەڵاتوون.

 

شارۆچكەی سەعدییە 60 كیلۆمەتر لە پارێزگای دیالەوە دوورە و لە ئێستادا لە دەست چەكدارانی داعشدایە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار