٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زێباری: بەرپرسیاری سەرەکیی شەڕ و قەیرانەکان مالیکییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  وەزیری دەرەوەی عێراق(هۆشیار زێباری) ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی شیعەمەزهەب(نووری مالیکی) و بەرپرسانی ئەمنیی سەر بە ئەو، لەو دۆخە بەرپرسیارن کە بەسەر عێراقدا هاتووە و بەرپرسارەتی لە ئەستۆی ئەوانە.

(زێباری) بە تەلەڤزیۆنی عەرەبییەی ڕاگەیاندووە، بەرپرسیاری سیاسەتی گشتی، بەرپرسارەتی ئەو دۆخەی لە ئەستۆیە، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و وەزیری بەرگری و نێوخۆیش هەمان بەرپرسارەتییان دەکەوێتە ئەستۆ.

زیاتر گوتی، لایەنی دیکەیش هەن کە بەرپرسارەتییان لە ئەستۆیە(هاوبەشە سیاسییەکان)، بەڵام بەرپرسارەتیی گەورە لە ئەستۆی کەسی یەکەمی بەرپرسە لە سیاسەتی گشتی.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار