عێراق.. مانگی ڕابردوو سێھەزار و 715کەس بوونەتە قوربانی

بەغدا-KDP.INFO- نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری قوربانیانی مانگی تەممووزی ڕاگەیاند، کە دووھەزار و 697ھاووڵاتیی مەدەنی و ھەزار و 18کەس لە ھێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بوونەتە قوربانی.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ئاماری مانگی رابردووی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ھاتووە، لە مانگی رابردوودا لە ناوچە جیاکانی عێراق، جگە لە پارێزگای ئەنبار، ھەزار و 186ھاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و ھەزار و 511 ھاووڵاتیی دیکەیش بریندار بوون.
ھەر لە بەیاننامەکەداھاتووە، 551 کەس لە ھێزە ئەمنییەکان و ھێزی پێشمەرگە و ھێزی سوات، بە هۆی شەڕ و تەقینەوەکانەوە گیانیان لە دەست داوە و 467 کەسی دیکەیش بریندار بوون.
بڵند ئیبراھیم




