نوجێفی سەرکردەیانە.. یەکەی سەربازیی مووسڵ لە هەرێم و ئێران مەشقیان کردووە

بەغدا-KDP.INFO- سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق(ئوسامە نوجێفی) ئەمڕۆ هەینی ڕیگەیاند، ئەو یەکە چکدارەی بە ناوی "کەتیبەی مووسڵ"-ەوەیە، لە هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران مەشقیان پێ کراوە و ئەو سەرکردەیانە. ئەو ئاشکرایشی کرد کە، گرووپگەلی سیکەی چەکداری لە نێویاندا "نەقشبەندی و جەیشی موجاهیدین"، ویستی خۆیان بۆ هاوکاریی ئەو یەکە سەربازییەی(نوجێفی) نیشان داوە.
لە بەیاننامەیەکیدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوی کردووەتەوە، (نوجێفی) دەڵێت، "خەڵکی مووسڵ هەڵیانبژاردووم تا ببم بە سەرکردەی یەکەی سەربازیی مووسڵ کە بۆ شەڕکردن لەگەڵ داعش دروست بووە"، ئاماژەیشی دا، "ئەندامانی ئەو یەکەیە، لە هەرێمی کوردستان و ئێران مەشقی خێرایان پێ کراوە و ئامانجی سەرەکیشی ڕزگارکردنی مووسڵە لە دەست داعش."
(نوجێفی) کە سەرۆکی هاوپەیمانی موتەحیدوونە زیاتر گوتی، "تاوان و هەڵسوکەوتی داعش، بە ئاستێک لە هەڵکشانە کە چی دی لە تواناماندا نییە بەرگەی بگرین، لەبەر ئەوە بڕیاری یەکلاکەرەوەمان دا بەر بە شەقوانە بگرین"، جەختیشی کردەوە، "گرووپگەلی چەکداری دیکەیش، نموونەی جەیشی موجاهیدون و پایاوانی تەریقەتی نەقشبەندی لە چەند ڕۆژی ڕابرددا، بڕیاریان داوە پێوەندیمان پێوە بکەن و ئامادەییشیان لە ڕووی سەربازی و لۆجستییەوە نیشان داوە."
سەرکەوت حەسەن




