لە ترسی تەقاندنەوەی، تەرمی سەددامیان دەرهێنایەوە

هەولێر-KDP.INFO- ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکایی لە زاری خزمانی (سەددام حوسێن)-ەوە بڵاوی کردووەتەوە کە، لە ترسی داعش نەوەکا بیتەقێننەوە، تەرمی (سەددام)-یان لە گۆڕەکەی هێناوەتە دەر و بۆ شوێنێکی نهێنییان بردووە.
ئەو ڕۆژنامەیە کە زانیاریی هەڵکەندنەوە و گوازتنەوەی گۆڕی (سەددام)-ی لە زاری کوڕە مامێکییەوە بڵاو کردووەتەوە، دەڵێت، هەفتەی ڕابرد، پڕۆسەی هەڵکەندن و گوازتنەوەی تەرمی (سەددام) لە زێدی خۆی لە دێی عۆجە، بەڕێوە براوە و بۆ شوێنێکی نهێنی گوازتراوەتەوە، چونکە کەسوکارەکەی گومانیان هەبووە لەوەی، هاوشێوەی گۆڕ و مەزارەکانی دی، گۆڕی سەرۆکەکەی پێشووی عێراقیش بتەقێندرێتەوە.
داعش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لەو شوێنانەی کە دەستیان بەسەردا گرتوون، بە تایبەت لە مووسڵ، مەزاری پەیامبەران(یوونس، شیت و دانیال) و زۆرێکی دی لە شوێنەوارە مێژووییەکانیان تەقاندنەوە، سەدانهەزار لە مەسیحی، شەبەک و تورکمانیش لە ترسی کوشتن ئاوارە بوون.
سەرکەوت حەسەن




